AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٨ ٠٧:٣٣

لە کاردانەوە بە هەرەشەکەی سەدر؛

بەرهەم ساڵح پەیوەست بە دۆزی فەڵەستین هەڵوێستی نەگۆڕە 

بەرهەم ساڵح پەیوەست بە دۆزی فەڵەستین هەڵوێستی نەگۆڕە 

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی یاسای قەدەغەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە .

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لە ماوەی رابردودا سەرۆکایەتی کۆمار پڕۆژەیاسای (بە تاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ قەوارەی جولەکە)ـی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بەدەستگەیشت، بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی دەرکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە لەسەر بنەمای رێکارە یاسایی و دەستورییەکان، کە سەرۆکایەتی کۆمار لە هەر پڕۆژەیاساکەدا پەیڕەوی دەکات کاتێک لە پەرلەمانەوە بۆی رەوانە دەکرێت.

ئەوەش هاتوە، بۆیە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار فەرمانیکرد بە مامەڵەکردن لەگەڵ پڕۆژەیاساکە لەسەر ئەو بنەمایەی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە رەوانە کراوە بەبێ ئەوەی هیچ تێبینییەکی لەسەر پڕۆژەیاساکە هەبێت، بۆیە یاساکە لە 20ی حوزەیرانی 2022دا لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکراوەتەوە و خراوەتەبواری جێبەجێکردنەوە.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق هەروەک ئەوەی ناسراوە، هەڵوێستەکانی نەگۆڕن پەیوەست بە دۆزی فەڵەستین و پشتیوانی بۆ بەدەستهێنانی تەواوی مافی گەلی فەڵەستین، لەوانەش ئازادی نیشتیمانەکەیان لە ژێر دەسەڵاتی قەوارەی جولەکە.

ئەوەش خراوەتەڕو، سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوە لەسەر پشتیوانی دۆزی فەڵەستین و مافی گەلەکەی، ئەو هەڵوێستەشی لە ناوەندە نێودەوڵەتی و نیشتیمانییەکان و لەکۆبونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دوپاتکردوەتەوە.

News ID 42591

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha